spot_imgspot_img

توانا جەنگی و سەربازییەکانی ئیسرائیل چین؟

 

ئیسرائیل سەرنجی لەسەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کۆکردنەوەی خێرا و ئامادەیی بەرزە، لە جەنگەکانیدا، بەتایبەت کە ئێستا هێرشی بۆ سەر خاکی ئێران دەستپێکردووە و  یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە، پەکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانە.

سوپای ئیسرائیل خاوەنی ١٦٩٥٠٠ سەربازە، ١٢٦٠٠٠ سەربازی زەمینی، ٣٤٠٠٠ سەربازی هێزی ئاسمانی، ٩٥٠٠ سەربازی هێزی دەریایی.

یەدەگێکی ڕاهێنراوی هەیە کە بە ٤٦٥ هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت، کە لەهەر ساتێکدا بێت بانگهێشتی خزمەتی سەربازی دەکرێن.

هاووڵاتیی ئیسرائیلی دوای خزمەتکردنی ناچاری بە بەردەوامی مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت و یەدەگەکە بەشێکی دانەبڕاو لە هێزی شەڕکەر پێکدەهێنێت.

ئیسرائیل پشت بە بەرهەمی سەربازیی پێشکەوتووی ناوخۆیی دەبەستێت، دیارترینیان تانکی مێرکاڤایە، هەروەها فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ و فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ و ئێف ١٥ و هەلیکۆپتەرەکانی ئەپاچی کە هەموویان بەسیستمی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو و مەشقی جەنگی واقیعی پاڵپشتی دەکرێن.

خاوەنی ٣٣٩ فڕۆکەی جەنگییە، لە نێویاندا ٥٠ فڕۆکەی شەرکەری ئێف ٣٥.

جگە لە ٥ ژێر دەریایی گەڕ، خاوەنی ٦٧ کەشتی جەنگیی و زیاتر لە ٩٠ مووشەکی کیشوەر بڕ و ٢٢٠٠ تانکی جەنگییە.

ژێردەریاییەکانی ئیسرائیل، لە پێشکەوتووترینەکانی جیهانن و خاوەنی مووشەکی کروز بە کڵاوەی ئەتۆمین.

توانا تەکنەلۆژییە سەربازییەکان، نوێنەرایەتی سوودی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل دەکەن لە شەڕ و جەنگەکاندا.

ئیسرائیل بەشێکی زۆر لە سیستمی بەرگری خۆی لە ناوخۆدا دروست دەکات، لەوانە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک.

سیستەمی Iron Dome نموونەیەکی سەرەکییە، کە کاریگەری خۆی سەلماندووە لە ڕێگریکردن لە هەزاران مووشەک.

یەکەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی ئیسرائیل، لە پێشکەوتووترین یەکەکانی جیهانن و ئەم توانایانە بە بەرنامەی مەشقی بەرفراوان تەواو دەکرێن، بەتایبەتی لەهێزی ئاسمانیدا.

لە بواری ڕێگری ستراتیژیدا، ئیسرائیل خاوەنی سیستمێکی پێشکەوتووی مووشەکییە، دیارترینیان مووشەکی جێریکۆ ٣یە، کە لەڕووی تیۆریەوە توانای گەیشتن بە مەودای زیاتر لە ٦ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

پێدەچێت بە شێوەیەکی بەرفراوان خاوەنی جبەخانەی چەکی ئەتۆمی بێت، هەرچەندە بە فەرمی ئەمەی ڕانەگەیاندووە، ئەم جبەخانەیە ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بژاردەی “لێدانی دووەم” لە ڕێگەی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکانییەوە، بەکاربهێنێت.

بودجەی بەرگریی ئیسرائیل ساڵانە نزیکەی 24 ملیار دۆلارە، لەو بڕە 3.8 ملیار دۆلاری بۆ هاریکارییە سەربازییەکانی ئەمریکایە، ئەمەش وایکردووە پێشوەختە دەستی بگات بە نوێترین سیستمەکانی چەک.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە