spot_imgspot_img

محەمەد حاجی مەحمود: ئەم شەڕە زەرەری بۆ کورد و عێراق نابێت

محەمەد حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، قوڕ بەسەر ئەو کوردەی چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵییە بیەوێت مووچەی بۆ بنێرێت و دەشڵێت: شەڕەکەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل هەفتەیەکی تر کۆتایی دێت و زەرەری بۆ کورد و عێراق نابێت.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی حیزبەکەی ڕایگەیاند، شەڕەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل درێژە دەکێشێت و هەفتەیەکی تر کۆتایی دێت، چونكە ئیسڕائیل و ئەمریکا و وڵاتانی تر بۆیان دەرکەوتووە ئێران دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، کۆمەڵێک قسە هەیە، كە مەنتیق نییە شەڕەکە بگاتە عێراق و کوردستان و ئەم شەڕە زەرەری بۆ کورد و عێراق نابێت مەگەر قومبەلەیەک لە ئاسمان بکەوێتە خوارەوە و بدات بە یەکێکدا ئەمەش قەدەری خوایە.

وتیشی، “عێراق نەیتوانی بەیاننامەیەک دەربکات دژی ئیسرائیل و غیرەتیان نییە یەک فیشەک بە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلەوە بنێت، کە بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا دەڕوات”.

ڕاشیگەیاند، “قوڕ بەسەر ئەو کوردەی چاوەڕێی دادگای فیدراڵییە، کە بیەوێت مووچەی بۆ بنێرێت، ئەوان بەدەستیان بێت نایەڵن هەواکەش وەرگرن”.

محەمەد حاجی مەحمود پێی وایە، “لەم دوو سێ ڕۆژەدا ڕەنگە عێراق هەندێک پارە بە قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە