spot_imgspot_img

ئەو داهێنانە ئیسلامییانەی کە جیهانیان گۆڕی

زۆر داهێنان هەن لەسەر دەستی زانایانی موسڵمان، کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان هەبووە لە گەشەپێدانی جیهاندا  لێرەدا چەند داهێنانێک دەخەینەڕوو.

 

قاوە

قاوە ڕۆژانە نزیکەی ١،٦٠٠،٠٠٠٠٠٠ کوپی لێی دەخورێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا.

قاوە لە ساڵی ١٤٠٠دا لە نێو موسڵماناندا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا، بەتایبەت لە یەمەن و نیمچە دوورگەی عەرەبی.

ئەفسانەیەکی بەرفراوان هەیە سەبارەت بە دۆزینەوەی قاوە، ئەویش ئەوەیە کە شوانێک بۆی دەرکەوتووە کاتێک بزنەکەی لەبەری داری قاوە دەخوات، زۆر چالاک دەبێت، ئەم شوانە بەری قاوەکەی هێنا و لێیخوارد بۆی دەرکەوت کە وزەیەکی زۆر بەرزی پێدەبەخشێت.

بەمەش قاوە لە هەموو جیهاندا ناوبانگی دەرکرد و بوو بە یەکێک لەو داهێنانە ئیسلامیانەی کە جیهانی گۆڕی.

 

زانکۆ

لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی ئیسلامیدا پێویستییەکی زۆر بەدامەزراوەی فەرمی هەبوو کە خوێندکاران بتوانن تێیدا فێربن و ئەمەش بناغەی دامەزراندنی یەکەم زانکۆ بوو لە جیهاندا.

لە ساڵی ٨٥٩ی زایینی / ٢٤٥ کۆچی، لە مەغریب زانکۆی قەرەویین دامەزرا، لەژێر چاودێری خاتوو فاتیمەی کچی محەمەد ئەلفەیهری قەیرەوانی.

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە کتێبی گینسدا هاتووە، زانکۆی قەرەویین، کۆنترین زانکۆیە لە جیهاندا.

 

جەبر

جەبر بەگرنگترین پێشهات و داهێنانە ئیسلامییەکان دادەنرێت، کە لەسەر دەستی زانا محەمەد بن مووسا خواریزمی هاتووەتە ئارا.

 

فڵچەی ددان

بیرۆکەی دروستکردنی فڵچەی ددان قۆناغ بە قۆناغ هاتووەتە ئارا، وەک چۆن لەپێشتردا لقی دارەکانیان بۆ پاککردنەوەی ددانەکان بەکاردەهێنا.

هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن، یەکەم کەس کە تازەگەری لەم بوارەدا کرد، بۆ پاککردنەوەی ددانەکانی پێغەمبەر محەمەد بووە درودی خودای لەسەر بێت، بە بەکارهێنانی میسواک.

ئەسترۆلاب

ئەم ئامێرە لە بواری فەلەکناسیدا بەکاردێت، وەک چۆن بۆ یەکەمجار لەلایەن بیرکاری زان، محەمەد فەزاری لە سەدەی هەشتەمی کۆچی داهێنراوە.

ئەم داهێنانە بۆ دیاریکردنی قیبلە بەکارهاتووە، هەروەها لەبواری کەشتیوانی و دەریاییدا بەکاردەهێنرێت.

 

نەخۆشخانە

یەکەم کەس، کە نەخۆشخانەیان دامەزراند موسڵمانانی عەرەب بوون، ئەوەش لەسەردەمی هارونە ڕەشید لە شاری بەغدا لە ساڵی ٨٠٥ کۆچی.

یەکەم نەخۆشخانەی بێبەرامبەر لە ساڵی ٨٧٢ی کۆچی دامەزرا، ناوی نەخۆشخانەی ئەحمەد ئیبن تولون بوو، کە چاودێری و چارەسەری پزیشکیی بۆ نەخۆش بەبێ بەرامبەر بوو.

 

هاوێنە

لە ماوەی سەدەی ١١ی زایینیدا، لەبواری ھاوێنەسازی و ڕووناکیزانیدا، زانای گەورە ئیبن هەیسەم لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر دیاردەی شکانەوەی ڕووناکی و گەڕانەوەی ڕووناکی لە ئاوێنەکانەوە، جا چ تەخت بن یان ئاوێنەی گۆیی یان لوولەیی بن و چۆنێتی درووست بوونی وێنە تیایاندا، بۆچوونەکانی تا ئەمڕۆش لەھەموو زانستەکاندا بەکاردێن بە تایبەتی لەبواری فەلەکیدا، تەلیسکۆب و تەلیسکۆبی ئاسمانی ھابڵ (Hubble space telescope) و تەلیسکۆبی ئاسمانی ئەوروپی بۆچوونەکانی ئەویان بۆ بەکارھێنراوە لە بواری ھاوێنەسازیدا.

 

تیپی مۆسیقای سەربازی

ئەم داهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ عوسمانییەکان کاتێک پشتیان بە ژەنینی مۆسیقا بەدەنگی بەرز دەبەست، بۆ ئەوەی هانی هاوپەیمانان بدەن و دوژمن بترسێنن.

 

پەرەشوت

یەکەم کەس کە هەوڵی فڕینی دا، عەباس ئیبن فیرناس بوو، کاتێک هەوڵی دروستکردن و دیزاینکردنی ئامێرێکی فڕینی دا.

عەباس لە ساڵی ٨٥٢ی زاینیدا پارچە قوماشێکی بەکارهێنا و بەچەند پاڵپشتێک پشتگیری کرد و خەونی بوو وەک باڵندە بفڕێت.

بەڵام نەیتوانی ئەو خەونە بەدیبهێنێت، ئەم ئەزموونە بە یەکەم ڕێگا ناسرا بۆ بەکارهێنانی پەرەشوت.

 

ئامرزای نەشتەرگەری

پزیشکی نەشتەرگەری ئەلزەهراوی زیاتر لە ٢٠٠ کەرەستەی داهێنا کە لەنەشتەرگەریدا بەکاردەهێنرێن.

ئەم ئامرازانە بەسەر چەند گروپێکدا دابەشکراون، هەندێکیان تایبەتن بەنەشتەرگەری سنگ و باقی ئامرازەکان بەسەر ئەندامەکانی تردا دابەشکراون.

ئەم ئامرازانە لە سەدەی ١٠ی زایینی داهێنراون و تا ئەمڕۆش بەشێکیان بە هەمان شێوە دیزاین دەکرێنەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە