سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل سەبارەت بە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ لەئێران ئەنجامماندا بەڕێكەوت نەبوو، دەشڵێت: وادەی ئەم هێرشە كۆتایی مانگی نیسان بوو، بەڵام بە چەند هۆكارێك دواخرا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، دوای تیرۆركردنی نەسروڵڵا و شكاندنی بەرەی ئێران، تاران بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی هەنگاوی نا.
دەشڵێت: وادەی ئەم هێرشە كۆتایی مانگی نیسان بوو، بەڵام بە چەند هۆكارێك دواخرا و بۆشتان باس ناكەم چی بەسەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆدا هاتووە لەژێر زەویدا.
ئاماژەی بەوەشدا، شەش مانگ پێش ئێستا فەرمانی لەناوبردنی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانم دابوو.
وتیشی، “0 4ساڵ پێش ئێستا وتم، گەورەترین هەرەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئێرانە، بۆیە هەر وڵات و لایەنێك لەناوچەكەدا مەترسی بێت بۆ سەر ئیسرائیل بێ بەزەییانە هێرشی دەكەینە سەر”.
ناتانیاهۆ هۆشداری ئەوەشی دا، “ئەگەر ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئێمە لە ناوچەكەدا ناهێڵێت، بۆیە-ئەوەی ئەمڕۆ لەئێران ئەنجامماندا بەڕێكەوت نەبوو، چونكە دوای هێرشی پێشوومان، بەرپرسانی ئێران كاریان بۆ بەهێزكردنی سیستەمی مووشەكی بالیستیكی خۆیان كرد”.
ناتانياهو وتى: “چاوەڕوانین، وەڵامی ئێران لە ئارادایە بە ترەمپم وت سەرسوڕمان نهێنی سەرکەوتنە ئەمە وەرچەرخانێکی مێژووییە و دەمانەوێت کۆتایی تەواوەتی بە میحوەری ئێران بهێنین”.
وتيشى، “ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئێران دەیکەین لە ڕووی قەبارەوە جیاوازە لەوەی کە ئێمە لەگەڵ حەماس و حزبوڵڵا دەیکەین. ئەگەر بە دروستی کار بکەین دەتوانین گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەدەستبهێنین. پێدەچێت وەڵامی ئێران بۆ ئێمە زۆر توند بێت. هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران باجی دەبێت، کاردەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو باجە بە شێوەیەک کە لێرەدا ناتوانم ڕوونی بکەمەوە”.
