ئیسڕائیل “پلانی فریودان”ی پێش هێرشەكە ئاشكرادەكات

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان “وردەكاری پلانی فریودان” پێش هێرش بۆ سەر ئێران ئاشكرا دەكەن.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان، سەركردە باڵاكانی سوپای پاسداران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكانی ئیسرائیل، پێش ئەم ئۆپەراسیۆنە، پلانێكی وردی فریودانی هەبووە، كە چەند ڕۆژێكی خایاندووە.

ئەم پلانە پشتی بە توخمە میدیایی و سیاسییەكان بەستبوو بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە و پاراستنی توخمە بەكاربەرەكانی.

پلانی فێڵكردنەكە بریتی بووە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری چەواشەكارانە سەبارەت بە ناكۆكی لەنێوان ئیسرائیل و ئەمریكادا، ئەمە جگە لە لێدوانی بە ئەنقەست بە ئامانجی چەواشەكردنی لایەنی ئێرانی بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا نیازی هێرشكردن لەئارادا نییە.

ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی ئیسرائیل بەشدارییان لە پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكە كردووە، كە توانیان نهێنی پلانەكە بپارێزن.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی پێشوودا بە ئەنقەست پەیام و لێدوانی میدیایی بڵاوكردەوە، بە ئامانجی بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی ناوخۆیی و ئێران.

لە دیارترین توخمەكانی ئەو پلانەی، كە سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە، لێدوانی ناڕاستی نێوان ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بوو، كە گوایە پەیوەندییەكانیان لە باشیدا نین و ئەمریكا نیگەرانە لە پەلاماردانی ئێران و بۆ ئەم مەبەستەش ئیسرائیلی ئاگادار كردووەتەوە.

جگە لەوەش هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە گەشتی كۆتایی هەفتەی نەتانیاهۆ بۆ باكووری ئیسرائیل و گەشتی سەرۆكی مۆساد بۆ واشنتۆن دزەپێكرا و دواتر دەركەوت كە هەموو ئەم چالاكییانە بەشێك بوون لە پلانێكی ستراتیژی فریودان.

سەرچاوە: “walla”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە