گەشتی ئاسمانی سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم ڕاگیران

 

هێڵی ئاسمانی عێراقی بەردەوامی ڕاگرتنی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە کاری پێدەکرێت، تاوەکو ئاگادارکردنەوەی دواتر.

هێڵی ئاسمانی عێراقی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بۆ دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی سەلامەتی بۆ فڕۆکەوانی مەدەنی و سەرنشینە بەنرخەکان، لەبەر ڕۆشنایی گرژییە ئەمنییەکانی ئێستای ناوچەکە و داخستنی ئاسمانی عێراق بڕیاریان داوە بە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و هاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەی سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکان گیراونەتەبەر تا ئەو کاتەی ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی یەکلایی دەکرێنەوە، بە کاریگەری دەمێنێتەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراقی داوا لە سەرجەم سەرنشینەکان دەکات لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی کۆمپانیاکە و فەرمانگە ڕێگەپێدراوەکانەوە بەدواداچوون بۆ نوێکارییە فەرمییەکان بکەن و هەر پێشهاتێکی نوێش لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە