spot_imgspot_img

گەڕانەوەی حاجییانی كوردستان ڕاگیرا

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کێشە بۆ گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دروستبووە.

دەشڵێت: ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ناچار دەبین حاجییان بە ڕێگای وشکانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بەهۆی هێرشی درۆنی و مووشەكی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی بە مووشە و درۆن لەلایەن تارانەوە بۆ سەر تەلئەبیب، كایەی ئاسمانی ئێران و عێراق و سوریا و ئوردن چۆڵكراوە و هیچ فڕۆكەیەك بە ئاسمانی ئەو وڵاتانەدا گەشت ناكەن.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم ڕاگیراون و بەهۆیەوە قەرەباڵغی لە فڕۆكەخانەكان دروست بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە