spot_imgspot_img

هێرشەكەی سەر ئێران ئاگری لە نرخی نەوت و زێڕ بەردا

هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت و زێڕ و بەشێك لە كانزاكانی لە بۆڕسەی جیهانی بەرزكردەوە بەجۆرێك زێڕ 30 هەزار و نەوت 5 دۆلاریان چۆتەسەر.

بەهۆی هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گەیاندە (74,40) دۆلار، كە بەراورد بە دوێنێ‌ نرخی هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی (5) دۆلار و بەڕێژەی 6% بەرزبووەتەوە.

هەر بەهۆی هێرشەكەوە و مەترسی لەسەر ئابووری جیهانی، ئۆنسەی زێر بۆ 3414.90 دۆلار بەرزبۆتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بەرزبۆتەوە بۆ 787 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 687 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 589 هەزار” لەكاتێكدا لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا بە 560 هەزار بووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە