خراپترین کارەساتەکان لەمێژوودا

 

تەقینەوەی هالیفاکس – کەنەدا

لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٧دا، بە ساتێکی دژواردا تێپەڕی کاتێک کەشتییەکی بارهەڵگری فەرەنسی کە پڕ بوو لە تەقەمەنی سەربازی لە بەندەری هالیفاکس لەگەڵ کەشتییەکی نەرویجی پێکیاندادا و تەقینەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٩ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهێزی تەقینەوەکە و پاشماوەی ئاگرکەوتنەوە لە دەوروبەری کارەساتەکە بووە هۆکاری داڕمانی چەندین باڵەخانە.

 

کارەساتی سێنترالیا

لە ٢٥ی ئازاری ١٩٤٧ کانێکی خەڵوز لە نزیک سێنتریالیای ویلایەتی ئیلینۆیس لە ئەمریکا تەقیەوە، لە ئەنجامدا ١١١ کەس گیانیان لەدەستدا، کارەساتەکە وایکرد کۆنگرێسی ئەمریکا ڕێسای سەلامەتی دەربکات.

تەقینەوەی ئۆباو

لە ٢١ی ئەیلوولی ١٩٢١ی زایینی، سایلۆیەکی ستوونی کە ٤٥٠٠ تۆن تێکەڵەیەک لە کبریت و نیتراتی ئەمۆنیۆمی تێدابوو، لە کارگەی بەرهەمهێنانی BASF، لە ناوچەی ئۆباو، کە ئێستا بەشێکە لە شاری لودڤیگشافێن لە ئەڵمانیا، تەقیەوە.

هەرچەندە خەمڵاندنەکان بۆ ژمارەی گیانلەدەستدان جیاوازن، بەڵام مەزەندە دەکرێت کە لە نێوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدابێت و نزیکەی ٢٠٠٠ کەسیش بریندار بووبن.

 

داڕمانی ڕانا پلازا

لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ٢٠١٣کارگەیەکی جلوبەرگی ٨ نهۆمی بەناوی ڕانا پلازا لە دەکای پایتەختی بەنگلادیش داڕما و لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و ١٠٠کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کرێکاریش برینداربوون، کارەساتەکە سەرنجی جیهانی بۆ خراپی بارودۆخی کارکردن لە بەنگلادیش ڕاکێشا.

 

تەقینەوەی لاک -میگانتیک

لە ٦ی تەمموزی ٢٠١٣، شەمەندەفەرێک لەکاتی هەڵگرتنی ٧٢ تانکەری پڕ لە نەوت لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، لە شارۆچکەی لاک میگانتیکی ویلایەتی کیوبیک لە کەنەدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا و بەشێکی زۆری ناوەندی شارەکەشی لەناوبرد.

قوربانییەکانی ئەم رووداوە زۆربەیان لە ڕێگەی پشکنین و وەرگرتنی نمونەی  DNA  ناسرانەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە