ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاند

سوپای ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگەیاند.

ئەمشەو فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کوژرانی “ڕەحیم بۆیف” یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە باکوورئ ڕۆژائئوای سووریا ڕاگەیاند.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکردەکەی داعش بەشداربووە لە پلاندانان بۆ چالاکییە دەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە کە هەڕەشەیان لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و مەدەنییەکان دروست دەکرد.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕاشیگەیاند ڕەحیم بۆیف ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە