spot_imgspot_img

تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات

وەزیری دارایی عێراق مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت” داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەوتین مەرجمانە”.

وەزارەتی دارایی عێراق بلاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تەیف سامی وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ گرووپێک لە هاووڵاتییان کە خۆیان وەک “خەڵکی ناڕازی” ناساندووە و دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی مەرجی ناردنی مووچەی ئاشکرا کردووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، پێویستە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ پەلەکردن لە بەجێکردن [بەبانکیکردن]ـی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرج بکرێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە