بۆ پسوڵەی ئەلکترۆنی خۆراك داوایەک لە هاووڵاتیان دەکرێت

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی وردەکاری و زانیارییەکان لەبارەی ئەپڵیکەیشنی فۆڕمی خۆراک و پڕکردنەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەخاتەڕوو.

ئاراس محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی ماوەیەکە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، تائێستا بە نزیکەیی 18٪ـی هاووڵاتیان فۆرمەکەیان پڕکردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەکە بەشێوەیەکی خاو لە سلیمانی بەڕێوەدەچێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین گڕوتینی زیاتر بە پرۆسەکە بدەن و بەخێرایی خۆیان لە سیستمی ئەلکترۆنی پسوڵەی خۆراک تۆمار بکەن بۆئەوەی بێ بەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانەیان.

سەبارەت بە بڕینی بەشەخۆراک، ئاراس محەمەد ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و لە عێراق ناژین ئەگەر تا ماوەی دیاریکراو نەگەڕێنەوە و خۆیان تۆمار نەکەن ئەوا بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت و ناتوانن خاوەنی پسوڵەی ئەلکتیرۆنی خۆراک بن، هاوکات ئەو کەسانەی لە نزیک سنوورەکانن هەوڵ بدەن بچنەوە نێو سەنتەری قەزا یان دوربکەونەوە لەو شوێنانەی کە لۆکەیشنیان دەکەوێتە دەرەوەی عێراق، چونکە بێبەش دەبن.

ڕوونیشیکردەوە، ئەپەکە لە ئیستادا بۆ هەردوو سیستمی (ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس) بەردەستە، هاووڵاتیان دوای دابەزاندنی ئەپەکە خۆیان تۆمار دەکەن و دواتر ئەو زانیارییانەی داواکراوە پڕیدەکەنەوە، پاشان سکانی کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوون یان پشتگیری موختار و دواتر وێنەی خۆیان دەگرن بەشێوەی ڕاستەوخۆ.

لەبارەی هەبوونی گرفت یان نەبوونی زانیاری پێویست بۆ پرکردنەوەی ئەو فۆڕمە، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێمە بەبەردەوامی چەند تیمێکمان هەیە کە تەرخانکراون بۆ پڕکردنەوەی ئەو پسوڵەیە و هەرکەسێک گرفتی هەیە دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبکات و گرفتەکەی بۆ چارەسەر دەکەین.

بۆ تۆماری ناوی نوێ، ئاراس محەمەد وتی، لە قۆناغی ئێستادا هیچ زیادکردنێک لە ئارادا نییە، پاش کۆتاییهاتنی ئەم پرۆسەیە و داخڵبونیان قۆناغی دواتر دەستپیدەکات، ئەویش زیادکردنی ناوی نوی و ئەو کەسانەیە کەتازە هاوسەرگیریان کردووە یان دەکەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە