پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە و هاوین دەستپێدەكات

به کارتێکردنی یەکەم نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی، گەرمای هاوینی لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەستپێدەکات و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سەدی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە پێنج شەممە تاكو دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرمای وەرزی زەریای هیندی سەرتاسەری ناوچەکانی وڵات بگرێتەوە بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما لەڕۆژانی داهاتودا بەڕێژەی بەرچاو زیاتر بەرز دەبنەوە بەڕێژەی 3 تا 5 سیلیزی تر و زۆرترین لوتکەی گەرماکەش ڕۆژانی هەینی و شەممەیه.

ڕاشیگەیاندووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ دەبێت نێوان كاتژمێر 2 بۆ 3 بۆیە پێویستە لەسەر هاووڵاتیان خۆیان لەتیشکی خۆر بپارێزن له کاتەکانی پێش نیوەڕۆ تادوای عەسر، چونکە لەو کاتانەدا تیشکی سەرو وەنەوشەیی بەرز دەبێت، کەزیانی هەیه، کەهاتنە دەرەوە کڵاو لەسەر بکەن و دەرمانی دژه خۆر و عەینەک بەکاربێنن.

سەبارەت بەو ڕەشەبایەش، کە لەپێش جەژنەوە هەیه دەڵێت: لەسبەینێوە لاواز دەبێ و بەرەو کۆتایی دەڕوات و ڕۆژانی داهاتوو ئاڕاستەی با لەخۆرهەڵاتەوە دەگۆڕێتەوە بۆ خۆرئاوا و ئەگەری تەپوتۆز و خۆڵبارینی کەم هەیه لەو چەند ڕۆژەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بەپله کانی گەرما لەناوچه دەشتایی و نیمچە شاخاوی و بەشێکی شاخاوییەکانیش دێنە 40ەکانەوە لەسبەینێوە تا دوو شەممە له دەشتاییەکانی گەرمیان نزیک دەبێتەوە له 50 و لەباشور و ناوەڕاستی عێراقیش تا 50 و سەروی 50 پلە دێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە