spot_imgspot_img

یەکەم کاروانی حاجیانی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی عێراقی بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد”.

باسی لەوەشکردووە، “گەراندنەوەی حاجیان لە سعوودیەوە بۆ عێراق بەردەوام دەبێت”.

لای خۆیەوە شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجیانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حاجیانی هەرێمی کوردستان بەسەلامەتی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە.

ڕۆژی 14ی حوزەیرانی 2025، یەکەم کاروانی حاجیانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام حاجیانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ، بەرەبەیانی 15ـی حوزەیران، بەڕێگەی وشکانی دەگەنەوە شاری هەولێر.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە