کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری نمەبارانێک کەم هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندی ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما بە نزیکی یەک تـــــا دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی.
