spot_imgspot_img

ئاگرەکەی قەرەداغ کۆنترۆڵ کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکەی سنووری قەرەداغ کۆنترۆڵ کرا کە لە شاخی دەلوجە کەوتبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شیرین مەحمود قائیمقامی قەرەداغ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیسی دارستان توانرا ئاگرەکەی شاخی دەلوجە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاگرەکە پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە شاخەکە کەوتەوە و بە هۆیەوە ڕووبەرێکی بەرفراوانی پووش و پەڵاشی شاخەکە سووتا.

شیرین مەحمود ڕاشیگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە دەستپێکردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە