وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو وێستگانەی كارەبا لەلایەن عێراقەوە سووتەمەنیان بۆ دابین دەكرێت و دەشڵێت: دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستی.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سووتەمەنیی پێویست لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە سووتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی و دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستی.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر کاتێک سووتەمەنیی پێویست لە لایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.