spot_imgspot_img

ئەمریكا: توركیا ڕۆڵی ئەرێنی دەبینێت لەنێوان هەسەدە و دیمەشق

فەرماندەیەكی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كە هەسەدە بەردەوامە لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەسەڵاتەكەی ئەحمەد شەرع و دەشڵێت: توركیا ڕۆڵی ئەرێنی دەبینێ‌.

مایکل کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت: تورکیا “ڕۆڵێکی زۆر ئەرێنی بینی” لە دانوستانەکان بەرەو یەکگرتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” و هێزەکانی دیمەشق.

ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامن لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی ئەحمەد شەرع سەبارەت بە یەکگرتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای رلِووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و كورد دەستی پێكردووە و لە ماوەی ڕابردوودا ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی چەند ڕێككەوتنێكیان بە ئامادەبوونی ئەمریكا واژۆ كردووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە