spot_imgspot_img

گەرمای هاوینە دەستپێدەكات

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: گەرمای هاوینە بە تەواوی دەستپێدەكات”.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ئەمڕۆ کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی عێراق دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش باران دەبارێت.

لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووش ڕایگەیاندووە، سبەی و دوو سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، سبەی پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام دوو سبەی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەراورد بە باکوور زیاتر بەرزدەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “لە ئەمڕۆ سێ شەممە، پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە تاکۆتایی هەفتە، بەڵام لەکۆتایی هەفتەوە پێنج شەممە بەولاوە زیاتر و بەڕێژەی 3 تا 5 پلەی تر بەرز دەبنەوە”.

وتیشی، “لەکۆتایی ئەم هەفتە بەولاوە گەرمای هاوینی دەستپێدەکات و لەگەڵ دووباره بوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما پلەکان زیاتر بەرز دەبنەوە و گەرما زیاتر دەبێت”.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە