spot_imgspot_img

وەزیرێكی پێشووی حكومەتی هەرێم كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆچی دوایی کرد.

کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەکانی (پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کەریم شنگالی، لە ساڵی 1950 لە شنگال لەدایک بووە و ئەمڕۆ 10ـی حوزەیرانی 2025، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە