spot_imgspot_img

سیوەیلی: بەغدا قووت و گوزەرانی خەڵکی کوردستان وەک بارمتە بەکاردەهێنێت

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت، پشتبەستنی تەواو بە بەغدا پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز دەکات و گوشارەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەن، دەشڵێت: بەغدا قووت و گوزەرانی خەڵکی کوردستان وەک بارمتە بەکاردەهێنێت.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی باسی لەوەکردووە، دژایەتیکردنی گرێبەستەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غاز بۆ نەهێشتنی سەربەخۆیی ئابووری و نەهێشتنی ژێرخانی وزەیە، کە بنەماکانی پشتبەخۆبەستن بەهێز دەکەن.

دەشڵێت: پشت بەخۆبەستن لەم دۆخەی ئێستای کوردستاندا ئەوە دەخوازێت یەکێتی و یەکڕیزیی نێوخۆ پتەو بکرێت، ئەمەش تەنیا لەڕێی کاراکردن و بەهێزکردنی دامەزراوە و دەزگا یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.

سیوەلی جەختیشی كردۆتەوە، وەگەڕخستنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەرکە سەرەکییەکانی حیزبەکانە، هیچ چوارچێوە و دامەزراوەیەک لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت ناتوانێت نوێنەرایەتیی گەل بکات، دەبێت دانانی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان لە کارە سەرەکییەکانی پەرلەمان بێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە