وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت: مانگی ڕابردوو بەپێی جیاوازی ناوچەکان 13 بۆ 16 کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتیان.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، “تێکڕای پێدانی کارەبا لە زاخۆوە تاوەکو کفری بۆ مانگی ئایار 15 کاتژمێر و نیو بووە، بەڵام بەپێی جیاوازیی ناوچەکان 13 تاوەکو 16 کاتژمێر کارەبا هەبووە.”
ڕاشیگەیاندووە، “لە شوێنە گەرمەکان خواست لەسەر کارەبا زیاترە، بۆیە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە.”
دەشڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەراورد بە مانگی پێش خۆی تۆزێک کەمبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی و تیمی پڕۆژەی ڕووناکی دەڵێت: ئەم مانگە هەنگاوی خێراتر بۆ فراوانبوونی پڕۆژەکە دەگرنەبەر و ژمارەی سوودمەندبووان دەگەیەننە نزیکەی دوو ملیۆن کەس و تەواوی هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری.