spot_imgspot_img

ئەمڕۆ گەڕانەوەی حاجییان دەستپێدەكات

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێبکەون و تاكو ٢٤ـی ئەم مانگە تەواوی حاجیانی عێراق دەگەڕێندرێنەوە، هاوكات حاجییانی هەرێم لە 12ی مانگەوە دەست بە گەڕانەوە دەكەن.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی حاجییانی عێراق وەرگیراوە و ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا دەگەڕێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە لەنێوان دوو بۆ شەش گەشت لە فڕۆکەخانەکانی سعودیەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجام دەدرێن و تا تەواوی حاجییان دەگەڕێنەوە و پرۆسەکە لە ٢٤ـی مانگ کۆتایی دێت.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لە بەرواری ١٢ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بەرێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە کوردستان ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەکاندا نەکرێت، یەکەم گەشتی ئاسمانیش بۆ گەڕاندنەوەی حاجییان لە ١٤ی مانگەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەست پێدەکات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حاجیانی هەرێم کە پێنج هەزار و ١٣٦ حاجی دەگرێتەوە، دۆخی تەندروستیان جێگیرە و سەلامەتن.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە