هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٥) بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٥) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.
ڕاشیگەیاندووە، لەم مانگەدا، ٦١ هەزار و ٣٧٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.