لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆ سەر باکووری پارێزگای ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سووریا، دوو کەس کوژران.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سووریا ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەیەکی فڕۆکەوانی نەناسراو ھێرشی کردووەتەوە سەر ڕێگای سەرمەدا- بەردە قلی باکووری پارێزگای ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
ڕاشیگەیاند کە لە ھێرشەکەدا، بە ئاراستەکردنی مووشەکێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەوە، ماتۆڕسیکلێک بۆردومان کراوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو کەس کوژراون.
تا ئێستا، ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی بۆردومانەکە، ڕاگەیاندووە.
پێش ئەوەش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتمبێلێکی لە هەمان شار بۆردومان کردبوو.
