لە چوار ڕۆژی جەژندا 16 تووشبووی شێرپەنجە تۆماركراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری سەردانی نەخۆشی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 16 حاڵەتی نوێی تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا شەش هەزار و 374 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردوە و زیاتر لە هەزار نەخۆش داخڵ كراون و 386 نەشتەرگەری كراوە.

باسی لەوەشکردووە: لە ڕۆژانی جەژنی قوربان دوو هەزار و 748 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 316 نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕكراوە و 61 نەشتەرگەری تر كراوە، هەروەها حەوت هەزار و 715 پشكنینی تاقیگەیی و 404 سۆنەر كراوە و 113 شووشتنەوەی گورچیلە و 19 قەستەرە كراوە.

دەشڵێت: لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 397 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردوە لە شاری سلێمانی و 84 نەخۆش داخڵ كراون و 82 منداڵ لەدایكبوون كە 52 منداڵیان كوڕ بون و 30 منداڵیان كچ بوون، لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان دوو هەزار و 250 منداڵی نەخۆش بینراون و 244 منداڵ داخڵ كراون.

بەپێی ئامارەکە، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 650 نەخۆش لەبەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی هیوا بینراون و پشكنین بۆ 431 نەخۆش كراوە و 16 تووشبووی نوێ تۆماركراوە، لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 157 نەخۆش سەردانیان كردوە و نۆ نەخۆش داخڵ كراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو: لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 172 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 10 نەخۆش لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە