ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین لەڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکرایەوە و دوو کەس گیانیان لە دەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە: له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا 22 ڕووداوی هاتووچۆ له‌سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین ڕوویانداوه و له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه‌ش 23 كه‌س برینداربوون و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی ئامارەکە، لەو ڕووداوانە نۆیان لە پارێزگای سلێمانی، سێ ڕووداویان لە پارێزگای هەڵەبجە، دوو ڕووداویان لە ئیدارەی ڕاپەڕین و هەشت ڕووداویان لە ئیدارەی گەرمیان بووە.
