نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی باکوور ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات نیمچە هەوردەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە