وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە پێی ناوچەکان وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سایلۆی پیرەمەگروونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە پێی ناوچەکانە و داواشی لە جوتیاران کردووە کە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

١- سبەینێ تەنها جوتیارانی سنوری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە هیچ جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی تر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .

٢- جوتیاران ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ڕیز ڕاگرن و دەبێت سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە، بە پێچەوانەوە باج بە دوو ڕیز و بە هیچ ئۆتۆمبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت.

٣- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ڕیز بۆستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.

٤- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شۆفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک نابێت لەیەک کەس زیاتر ی لەگەڵ بێت.

٥- وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی گەڵابەکانیان بەرز کردوەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک، بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕاکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت .

٦- داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە قەلابن بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە