قائیمقامیەتی سلێمانی: باڵەخۆشەکەی فاخر هەریریمان داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوون بە مەرجەکان، ڕێستۆترانتی باڵەخۆشەکەی فاخیر هەریرییان داخست.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت باڵە خۆشەکەی هەریری دادەخات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبووە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی شوێنەکە”.

ڕاشیگەیاند، لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوتوە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبووە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە