خۆپیشاندان لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەردەوامە

خۆپیشاندانەکان لە شاری لۆس ئەنجلس کە بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ کۆچبەران و دژ بە دەستگیرکردنیان بەڕێوەدەچێت، پێی نایە سێیەمین ڕۆژەوە.

هاوکات لەگەڵ ناردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی، خۆپیشاندانەکان لە لۆس ئەنجلس پەرەی سەندووە.

لەم سێ ڕۆژەدا بە بەردەوام تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئەمنی و خۆپیشاندەراندا هەبووە.

لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو ٣٠٠ هێزی پاسەوانی نیشتمانی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران ڕەوانەی شارەکە کران. ئیدارەی ترەمپ هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتریشی کردووە.

خۆپیشاندانەکانی لۆس ئەنجلس دژ بە سیاسەتەکانی حکومەت لەبارەی کۆچبەرانە کە دەسەڵاتی ترەمپ لە هەوڵی دەستگیرکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان دایە.

پۆلیسی لۆس ئەنجلس هەرچەشنە گردبوونەوەیەکی لەم شێوەیەی بە نایاسایی ڕاگەیاندووە و هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێ کردوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە