spot_imgspot_img

تاوەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە هەرندێک ناوچە پێشبینی تاوەباران دەکرێت و پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەرى تاوە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سیشەممەش ڕایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەلات.

ڕوونیشیکردەوە کە سبەینێ پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە