spot_imgspot_img

دەربارەی بوومەلەرزە لە هەرێم ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی شاری كفری و دەربەندیخان دەكەنە سەر هێڵی بوومەلەرزە، شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: هەرێمی کوردستان ناکەوێتەسەر هێڵی سەرەکی بوومەلەرزه.

سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بابەتێک بڵاوکراوەتەوە گوایە شاری کفری و دەربەندیخان دەکەونەسەر هێڵی بوومەلەرزە، بۆ هەموولایەک ڕوونی دەکەینەوە، كە ئەو هێڵە خەیاڵییە و گوایە سنوری جیاکەرەوەی پلێتی عەرەبی و فارسییە و چەند ئەپێکی بوومەلەرزە لەسەر نەخشەکانیان دایانناوە.

دەشڵێت: لەڕاستیدا هەرێمی کوردستان ناکەوێتەسەر هێڵی سەرەکی بوومەلەرزه.

ڕوونیشی كردەوە، هێڵی سەرەکی بوومەلەرزە بە ناوچەکانی باکووری کوردستان و خۆرهەڵاتی کوردستاندا تێدەپەڕێت بەرەو کەنداو، هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان دوورن لە بوومەلەرزەی پلەبەرز و ئەو زانیاریەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە و بێ بنەمایە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە