بڕیاری سزادانی پزیشکانی هەولێر هەڵوەشایەوە

نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری سزادانی پزیشکانی هەولێر هەڵوەشایەوە و دامەزراندنی ئێمە لەئەستۆی حکومەتە.

د.دانا حوسێن، نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراو بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی وەستانی دامەزراندنەوە كێشەی پلەبەندی پزیشكی سەری هەڵدا و نزیكەی 6 مانگە دواكەوتووە و بۆ ئەوەش پزیشكان بەردەوام بوون لە هەوڵە مەدەنییەكانیان.

ڕاشیگەیاند، پزیشكانی سۆران و هەولێر و كۆیە دوێنێ‌ بایكۆتیان ڕاگەیاند و پێش 7 ڕۆژیش لە سلێمانی بایكۆت ڕاگەیەنراوە.

وتیشی، “نەخۆشخانەكان ناوی ئەو پزیشكانەیان ئاشكراكرد، كە بایكۆتی دەوامیان كردووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە سزایان بۆ دەركراوە”.

د. دانا ئاشكراشی كرد، بەهۆی گفتوگۆوە لەنێوان نوێنەری پزیشكان و تەندروستی هەولێر واڕێكەوتوون سزاكان كاریان پێ‌ نەكرێت.

جەختیشی كردەوە، سوورین لەسەر داواكارییەكانمان و هەموو ڕێگایەكی مەدەنیمان گرتۆتەبەر و بەردەوام دەبین تاوەكو بگەین بەو مافانەی هەمانە وەكو هەر دەرچوویەكی پزیشكی عێراق، بەڵام حكومەتی هەرێم بەرپرسە لە دامەزراندنی ئێمە و تواناشی هەیە جا یان خۆی سەرچاوەی دارایی بدۆزێتەوە یان گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكات.

بڕیاری سزادانی پزیشكانی هەولێر:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە