spot_imgspot_img

شەپۆلی گەرمای هاوینە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

ئەو ڕەشەبایەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: پلەكانی گەرما بە دوو قۆناغ بەرزدەبنەوە و گەرمای هاوین دەستپێدەكات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە ناوچه جیاوازه کانی گرتۆتەوە ڕۆژانی داهاتووش ناو بەناو بەردەوامە و سبەی هاوشێوە بۆ نزیکەیی خێرایی ئەمڕۆ چالاکە و بەردەوامە، بەڵام له ڕۆژی سێ شەممەوە خێرایی کەمتر دەبێتەوە بۆ نزیکەی نیو هێندە ناو بەناو تاڕۆژی پێنج شەممە بەخێرایی کەمتر وەک لەمڕۆ و ڕۆژی پێنج شەممە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ دوانیوەڕۆ بەتایبەتی کۆتایی دێت و ئاڕاستەی با دەگۆڕێتەوە.

ڕاشیگەیاند، تاوە باران و هەورە بروسک لەناوەڕاستی ئەم هەفتەوە تاکۆتایی هەفتە درەنگان بۆ شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی هەندێ کات بەشێوەی کورت خایەن بۆ ناوچە شاخاویه کوێستانەکان بەتایبەتی ئەگەری کراوەیه بەتایبەت کاتەکانی لای عەسر بۆ شەو.

وتیشی، “لە ڕۆژی سێ شەممەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە تاکۆتایی هەفتە و لەکۆتایی هەفتەوە پێنج شەممە بەولاوە زیاتر و بەڕێژەی 3 تا 5 پلەی تر بەرز دەبنەوە بەفەرمیش لەکۆتایی ئەم هەفتە و بەولاوە گەرمای هاوینی دەستپێدەکات و گەرما زیاتر دەبێت”.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە