spot_imgspot_img

عێراق 100 هەزار جەژنانەی دابەش كرد

 

وەزارەتی كاری عێراق ئاشكرای دەكات، دوو ملیۆن و 190 هەزار كەس لە وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی سودمەند بوون و دەشڵێت: بڕی 100 هەزار دینار جەژنانەیان دابەش كردووە.

حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كاری عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو خێزانانەی لە تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆماركراون، بیمەی تەندروستییان بە خۆڕایی پێدەدرێت، مانگانەش بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی، سەبەتەی خۆراكیان پێدەدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەنجانەی لە تۆڕی دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆماركراون و تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵە، بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتەكان دایاندەمەزرێنین، تائێستا زیاتر لە 51 هەزار گەنجمان بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پەروەردە و داد دامەزراندووە.

دەشڵێت: ئەو كەسانەش دەیانەوێت خۆیان ببنە خاوەنكار، قەرزی درێژخایەنمان بە بڕی 20 بۆ 50 ملیۆن دینار بۆ دیاری كردوون، كە دوای ئەوەی بوونە خاوەنكاری خۆیان، مووچەی دەستەبەری كۆمەڵایەتیان دەبڕین.

ئاشكراشی كردووە، لەم جەژنەدا بڕی 100 هەزار دینارمان وەك جەژنانە بە هەر منداڵێكی بێ سەرپەرشتی تۆڕەكانی چاودێری و دەستەبەری كۆمەڵایەتی داوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە