بە مەبەستی قوربانییکردن بۆ جەژن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦١٧ ئاژەڵی گەورە و بچووک لە کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر سەربڕدراون.
ههڵمهت ههمزه، بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر ڕایگەیاندووە، ”ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانییکردن زیادیکردووە بەجۆرێک لە دوو ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو ٥٣٨ ئاژەڵ سەربڕدرابوون لە کاتێکدا بۆ دوو ڕۆژی جەژنی ئەمساڵ ٦١٧ ئاژەڵ سەربڕدراون'”.
وتیشی، ”ساڵی ڕابردوو لە یەکەم ڕۆژی جەژندا ٣٢٨ ئاژەڵ لە کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر سەربڕدرابوون، کە ٨٠ ئاژەڵی گەورە و ٢٤٨ ئاژەڵی بچووک بوونە و ھەروەھا لە دووەم ڕۆژیشدا ٢٨٩ ئاژەڵ سەربڕدرابوون لەوانەش ٥٩ ئاژەڵی گەورە و ٢٣٠ ئاژەڵی بچووک بوون”.
بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر ئاماژەی بۆ (ئەنادۆڵو) بەوەشدا: ”ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانییکردن زیادیکردووە بەجۆرێک لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ٣٩٧ ئاژەڵ سەربڕدرابوون لەوانەش ٨٨ ئاژەڵی بچووک و ٢٩١ ئاژەڵی گەورە، ھەروەھا لە دووەم ڕۆژیشدا ١٥٩ ئاژەڵ سەربڕدرابوون لەوانەس ٢١ ئاژەڵی گەورە و ١٣٨ ئاژەڵی بچووک بوون”.
ڕاشیگهیاند، كه ئاژهڵهكان بهر له سهربڕین پشكنییان بۆ دهكرێت و دوای سهربڕینیش جارێكی دیكه پشكنینیان بۆ دهكرێت بۆیه له كۆی ٦١٧ ئاژهڵی سهربڕدراو، دوای پشكنین ھەزار و ١١٩ کیلۆ گۆشت ڕهتكراوهتهوه.
لەبارەی کاتەکانی کارکردنیان، ئاشكراشی كرد: ”لەمیانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 6ی ئێوارە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە ڕووی ھاووڵاتی و دەزگا و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان کراوەیە، ھەر بۆ ئەم مەبەستە ستافی پزیشکانی ڤێتێرنەری و کارمەندی تەندروستی ئامادەن، کە ژمارەیان ٢١ کەسە ھەروەھا قەسابەکان کە ژمارەیان ٦٥ کەسە بە دوو ستافی تۆکمە و کارا ئامادەن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ڕێژەی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو کوشتارگە ئەنجام بدەین”.
