بەهۆی قوربانی نایاسایی 10 دەستگیركران

لە هەولێر، ١٠ كەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەكان دەستگیركران.

بە سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و پۆلیسی قایمقامیەتی ناوەندیی و چاودێری بازرگانی، لە یەكەم و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ، ١٠ كەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی كوشتارگەی هەولێر بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەكان دەستگیركران.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای خوێنبەربوون لە ناو ئاژەڵاندا كە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان، دەبێت هەموو ئاژەڵێك لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكانی تەندروستی لە كوشتارگەی هەولێر سەر ببڕدرێت.

قائیمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاندووە، دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدەین، بە چاوكراوەیی لیژنەكانمان، هەڵمەتەكانی پشكنین و بەدواداچوون لە سەرجەم بازاڕ و ناوەند و شوێنە بازرگانییەكانی و گشتییەكان بەردەوامیان دەبێت و ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادرێت خۆراكی ناتەندروست و نایاسایی لە شارەكەمان بەسەر هاوشاریان ساغ بكاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە