ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بۆ 54 ھەزار و 772 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە 125 ھەزار و 834 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی هاووڵاتییە فەڵەستینییەکانی لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، 95 فەڵەستینی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ 304 برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە 18ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ھەزار و ٤٩٧ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە 13 ھەزار و 793 کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 54 ھەزار و 772 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە 125 ھەزار و 834 کەس.
