spot_imgspot_img

گەشتیارانی خۆشەویست بەخێربێن

سەرکۆ یونس
زیاتر لە یەک ملێۆن و 200 هەزار، هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان، ژیان و گوزەرانیان پەیوەستە بە مووچەوە، بازاڕو کاروکاسپی بەشێکی تری هاونیشتمانیانی تری هەرێم، هەر پەیوەستن بە مووچەوە، چونکە جومگەکانی تری ئابوری لەهەرێمدا سست و لاواز و بێ بەرهەم کراون، ئەوەی ڕەوڕەوەی ئابوری هەرێم دەجوڵێنێت، تەنها مووچەیە. مووچەی مانگی پێنجی بەر لەجەژنی قوربان نەدرا و سەدان و هەزاران مووچەخۆر و خێزانیان لە خۆشی و چێژی جەژن بێ بەشکرد.

لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا، مانگانە بڕی یەک ترلیۆن دینار، دەچێتە گیرفانی هاونیشتمانیانی هەرێمەوە، نیوەی زیاتری ئەم گوژمەیە، دەستاودەست دەکات و بازاڕ دەجوڵێنێت.

ئەوەی لەم ووتارەدا دەمانەوێت تیشکی بخەینە سەر، هاتنی گەشتیارانە بۆ هەرێم، لەئێستادا تاکە سەرچاوەی بەدەستگەشتنی پارە، گەشتیاران و سەردانیکەرانی خۆشەویستن.

سوپاس بۆ خوای گەورە، سەرجەم ڕەگەزەکانی کەرتی گەشتوگوزار لەهەرێمدا هەن، وەک ئاووهەوای فێنک و شوێن و جێگای گەشتیاری و سەرچاوەی ئاو، هتد. ئەمەش هاندەرێکی باشە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بەتایبەت گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

بەهۆی گرنگی گەشتوگوزار و دەرئەنجامەدارایی و ئابورییەکانی ئەم کەرتە ستراتیژییە، کەزیاتر لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە، واباشترە لایەنەپەیوەندیدارەکان بەگشتی و هاوڵاتیانیش بەتایبەتی، ئەوپەڕی ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازی لەگەشتیاران، چونکە لەئێستادا تاکە ڕێگا بۆ داهات، گەشتیارانن.

لێرەوە داواکارین لەسەرجەم خاوەن شوێن و جێگاو سەیرانگاکان و ئوتێل و میوانخانەکانی هەرێم، بەوپەڕی توانای خۆیان بخەنەکار لەپێناو ڕازیکردنی گەشتیاران بەگشتی و گەشتیاران و سەردانیکەرانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گیرفانپڕ.

بۆئەوەی هیچ نەبێت لەم قەیرانە داراییەدا، سەرچاوەیەکی داهات هەبێت بۆ ڕێژەیەک لە هاونیشتیمانیان، کەواتە بەخێرهاتنێکی گەرمی گەشتیاران و سەردانیکەران دەکەین، هیوادارین ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران و سەردانیکەران، بچنە شوێن و هاوینەهەوارو سەیرانگاکان.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە