بەشێک لە پزیشکانی هەولێر بریاریانداوە سبەینێ بایکۆتی دەوام بکەن و دەڵێن”دەبێت داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێت”.
پزیشکانی خولاو لە هەولێر ڕایانگەیاند، لە بەیانییەوە بایکۆتی دەوام لە هەموو نەخۆشخانەکان دەستپێدەکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جیبەجێ دەکرێن.
پزیشکانی خولاو دەشڵیێن، پێشتر داواداواکاریمان هەبووە کە دامەزراندنی پزیشکانی ساڵی ڕابردوو بووە بەلام تائێستا جێبەجێ نەکراوە.
داواکاری پزیشکانی خولاو بریتییە لە دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی ساڵی رابردوو و رەتکردنەوەی کارکردنیانە بە شێوەی پلەبەند.
