ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت”٪64 داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە”.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936 هەزار و 516 دینار بووە، بەجۆرێك كە %64ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %36ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 31ـی 5ـی2025 تا 6ـی حوزەیرانی 2025 بڕی 8 ملیار و 50 ملیۆن و 936 هەزار و 516 دینار بووە.
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
