٥ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی ژینگه
(کۆتایی هێنان بە پیسکردنی ژینگە بە پلاستیک).
ئامارەکان تایبەت بە پلاستیک چیمان پێدەڵێن؟
لە ساڵی ٢٠٢٥دا مەزەندە دەکرێت لە نێوان ٧٥ بۆ ١٩٩ ملیۆن تۆن پلاستیک و پاشماوە لە زەریاکاندا هەبێت.
پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی پلاستیک بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن تۆن.
پاشماوەی پلاستیک:
پێشبینی دەکرێت پاشماوەی پلاستیکی جیهانی تا ساڵی ٢٠٢٥ ساڵانە بگاتە ٤٦٠ ملیۆن تۆن.
پیسبوونی پلاستیک:
ساڵانە لەنێوان ٤.٨ بۆ ۱۲.۷ ملیۆن تۆن پلاستیک بچێتە ناو زەریاکانەوە.
ژمارەی پلاستیک لە زەریادا:
لە ئێستادا نزیکەی ١٦٥ ملیۆن تۆن پلاستیک لە ژینگە دەریاییەکانی زەویدا هەیە.
گرنگی ژمارەکان:
ئەم ژمارانە قەبارەی قەیرانی ژینگەیی نیشان دەدەن کە بەهۆی پلاستیکەوە دروست بووە.
ئاماژە بە پێویستی بەپەلە دەکرێ بۆ گرتنەبەری هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیک و ڕیسایکلکردنی بە شێوەیەکی کاریگەر.
نزیکەی ٤۰%ی بەرهەمی پلاستیکی جیهانی بۆ پاکەتکردن بەکاردەهێنرێت.
پاکەت و بەستەری پلاستیکی گەورەترین بازاڕە بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیک.
نزیکەی ٤۰%ی هەموو بەرهەمە پلاستیکییەکان لە ماوەی یەک مانگدا فڕێدەدرێن.
۹۱ %ی پاشماوەی پلاستیکی لەسەر ئاستی جیهان ڕیسایکل ناکرێت.
پلاستیک ۱۰%ی کۆی پاشماوەی دروستکراو لە سەرانسەری جیهان پێکدەهێنێت.
لە بەریتانیا ساڵانە زیاتر لە ۱۰۰ ملیار پارچە پاشماوەی پاکەتەکانی پلاستیکی فڕێدەدرێن.
پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ بەرهەمهێنانی پلاستیک بۆ نزیکەی ٥٩٠ ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.
زیادکردنی دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٤٠ پیسبوونی پلاستیک بە ڕێژەی ٣٠% کەم بکاتەوە.
ڕیسایکلکردنی زیاتر دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٤٠دا پیسبوون بە ڕێژەی ٢٠%ی دیکە کەم بکاتەوە.
گۆڕینی بەرهەمە پلاستیکیەکان بە کەرەستەی دۆستی ژینگە دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٥٠دا پیسبوون بە ڕێژەی ١٧% کەم بکاتەوە.
ڕۆژی جیهانی ژینگە.
ڕۆژی جیهانی ژینگە ساڵانە لە ٥ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت، لەلایەن کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا، ڕۆژەکە گەشەی کردووە و بووەتە یەکێک لە گەورەترین پلاتفۆرمە جیهانییەکان بۆ گەیاندنی ژینگە، دەیان ملیۆن کەس بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگەی چالاکییە کەسییەکان و ڕووداو و کردارەکانەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری دەکەن.
ڕزگارکردنی هەسارەکە لە پیسبوونی پلاستیکی بەشدارییەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، لەوانە ئەوانەی تایبەتن بە کردارەکانی کەشوهەوا، بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی بەردەوام، پاراستنی دەریا و زەریاکان و چاککردنەوەی ئیکۆسیستەمەکان و ڕاگرتنی جۆراوجۆری زیندوو.
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، گرنگیدان بە پرسە گەورەکانی ژینگەیی جیهانی، وەک گۆڕانی کەشوهەوا، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو، پیسبوون، دارستانبڕین و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەردەوام دەبێت.
ئەو هەڕەشە ژینگەییانەی مەترسی بەردەوام بونیان لێدەکرێت لە ساڵی ۲۰۲٥.
گۆڕانی کەشوهەوا:
ئەم هەڕەشەیە بەردەوام دەبێت لە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا، کە دەبێتە هۆی ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو:
لەناوچوونی بەکۆمەڵی جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵ وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەمێنێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ئیکۆسیستەمەکان دەبێت.
پیس بوون:
پیسبوونی هەوا و ئاو و خاک بەردەوام دەبێت و مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی و ژینگە دروست دەکات.
دارستانبڕین:
داربڕین و لەناوبردنی دارستانەکان وەک هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوا و لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو دەمێنێتەوە.
بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا:
بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر ناوچە کەنارییەکان و شارەکان دەبێت و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووان.
بەشێک لەو مەترسیانەی ڕوویان لە جیهان کردووە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مەزەندە دەکات لە کۆی ١٠ کەس لە جیهاندا ٩ کەس بە هەوای پیس هەڵدەمژن.
گەردیلەی ناو هەوای پیس ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی ٧ ملیۆن کەس.
پیسبوونی هەوا بەشدارە لە چارەکێکی مردنی گەورەساڵان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و ۲٥% بەهۆی جەڵتەی مێشک و ٤۳% بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان و ۲۹% بەهۆی شێرپەنجەی سییەکان.
ئاسیا بەرپرسیارە لە ٨۱%ی پیسبوونی پلاستیکی زەریاکان بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنی پاشماوە و پلاستیکەکانی یەکجار بەکارهێنان و ناتەواوی دامەزراوەی ڕیسایکلکردن.
ماددە قڕکەرەکان بەشدارن لە پیسبوونی خاک و ئاوی ژێر زەوی.
پیشەسازی پێو و قڕکەر لە پیسکەرترین پیشەسازییەکانە.
پیسبوون کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، دەبێتە هۆی نەخۆشی وەک نەخۆشی هەناسەدان، نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە.
پیسبوون کاریگەری لەسەر ژینگە دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی ژیانی دەریایی و لەناوبردنی ئیکۆسیستەم و گۆڕانی کەشوهەوا.
مەعروف مەجید
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە



