spot_imgspot_img

“قیامەت” لە ئوستورالیا دەرکەوت

لە ڕووداوێکی دەگمەندا کە زانایان و ئەفسانەدۆستانی سەرسام کردووە، ماسییەکی زەبەلاح کە بە “ماسی قیامەت” ناسراوە، لە کەناری ئۆشن لە نزیک شارۆچکەی ستراهان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیادا دەرکەوت.

ئەم ماسییە یەکێکە لە درێژترین ماسییەکانی جیهان، درێژییەکەی دەگاتە هەشت مەتر. بە شێوەیەکی گشتی لە قووڵاییەکانی نێوان ١٥٠ بۆ ١٠٠٠ مەتر لە ژێر ئاودا دەژی، ئەمەش وایکردووە بەدەگمەن ببینرێت.

ژنێک بەناوی سیبیل ڕۆبەرتسۆن لەگەشتێکی ڕۆشتندا لەگەڵ سەگەکەیدا لە کەنار دەریا سەرنجی چووە سەر کۆمەڵیک باڵندەی گۆشتخۆر کەلە کەنارەکە نیشتبوونەوە، ئەویش بۆ زانینی هۆکارەکەی چوو ئەو شوێنە، لەگەڵ نزیکبوونەوەیدا، سەری سوڕما بەو ماسییە ناوازەیە، کە بە ڕەنگە گەشاوە و نیشانە جیاوازەکانی لە دەوری سەریدا جیا دەکرایەوە.

سیبیل پەیوەندی بە ڕێکخراوی توێژینەوەی زانستی و پیشەسازیی کۆمۆنوێڵس (CSIRO)ەوە کرد بۆ کۆکردنەوەی نمونەی ماسیەکە پێش ئەوەی باڵندەکان بیخۆن.

لە کولتوری ژاپۆن ئەم ماسییە بە “ریوگو نۆ تسوکای” ناسراوە و بە پێشبینی کارەساتی سروشتی وەک بوومەلەرزە و تسونامی دادەنرێت.

ئەم ئەفسانەیە لە تێبینییەکانی پێشووەوە سەرچاوەی گرتووە کە چەندین ماسی تری لەوجۆرە لە کەناراوەکانی ژاپۆن دۆزراونەتەوە پێش بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تۆهۆکو و تسونامی لە ساڵی ٢٠١١ کە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسی کوشت.

بەڵام زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە دەرکەوتنی ماسی پەلەوەر بە کارەساتی سروشتییەوە ببەستێتەوە.

پێدەچێت دووبارە دەرکەوتنیان لە ئەنجامی بارودۆخی ژینگە یان تەندروستی بێت کە کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکانیان هەیە، وەک گۆڕانی پلەی گەرمی یان تووشبوونیان بەجۆرێک لە هەوکردن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە