حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها ڕۆژانی جەژنی قوربانی كرد بە پشوو بۆ فەرمانبەران، كە لە بنەڕەتدا دوو ڕۆژی بەر هەینی و شەممە دەكەوێت و هەر خۆی پشووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە سەرجەم موسڵمانان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد و بەو بۆنەیەوە، بڕیاردرا لە ڕۆژی هەینی 2025/6/6 تا رۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو 2025/6/9 ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان بێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە 2025/6/10 دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە.
