پارێزگاری كەركوك بەبۆنەی جەژنی قوربان و ڕۆژی عەرەفەوە، بڕیاریدا سبەینێ پێنج شەممە بكرێتە پشوو.
ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە سبەینێ پێنج شەممە لە تەواوی فەرمانگەكانی سنووری پارێزگا بكرێتە پشوو.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگا دراوە بەهۆی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز و هەروەها یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
هاوكات، پارێزگاری دیوانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڕیاریدا سبەینێ پێنج شەممە بكاتە پشووی فەرمی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی هەینی تاوەكو سێ شەممەی كردووە بە پشوو، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی ڕانەگەیاندووە بۆ پشووی ڕۆژانی جەژن.
