کەشوهەوا دەگۆڕێت و تاوە باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە چەند ناوچەیەک ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گشتی ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ وە ئەگەری بارینی تاوە بارانی کورت خایەن هەیە بە تایبەت بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنیێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، کەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

سۆران: 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 38 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە