چەند ئامێرێكی “بلوتوز”ی گزی كردن دەستیان بەسەرداگیرا

ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات، دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی (بلوتۆز)ی تایبەت بە (گزی/ غش) كردن لە تاقیكردنەوەكاندا گرتووە و دەشڵێت: پێش ئەوەی بفرۆشرێن دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهەماهەنگی (وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان)، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەكانمانەوە، ناسنامەی تۆمەتبارێكمان ئاشكرا كرد، بەناوی (م ، ك ، خ) و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان كرد

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە كاری فرۆشتنی ئامێری (بلوتۆز) كە تایبەتە بە (گزی/ غش) كردن دەكات و چەند ئامێرێكی لە شاری (بەغداد)ەوە دەربازی ناوشاری هەولێر كردبو بەمەبەستی ئەوەی ساغیان بكاتەوە، بەڵام بەرلەوەی ئامێرەكان ساغ بكاتەوە دەستمان بەسەردا گرت.

جەختیشی كردۆتەوە، ساڵانە لەكاتی دەست پێكردنی تاقیكردنەوەكانی (پۆلی ١٢) لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ژمارەیەك پەیج و ئەكاونت بانگەشەی فرۆشتی ئەو ئامێرانە دەكەن كە قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە، بۆیە هەركەسێك كاری كڕین و فرۆشتن بەو ئامێرانەوە بكات ڕێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر و دەرێت بەدادگا

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە