spot_imgspot_img

پشووی جەژنی قوربان بە فەرمی دیاریكرا

حكومەتی عێراق پشووی جەژنی ڕاگەیاند، كە لە6ی حوزەیرانەوە دەستپێدەكات و تاوەکو10ی مانگ بەردەوامە و ڕۆژی 11ی حوزەیران دەوام دەستپێدەكاتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار درا پشووی جەژنی قوربان لە ڕۆژی هەینی 6ی حوزەیران دەستپێبكات و تاوەكو 10ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەوامی فەرمی لە ڕۆژی چوار شەممە 11ی حوزەیران دەست پێدەكاتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی یەك شەممە 15ی حوزەیران بەبۆنەی جەژنی “غەدیر”ەوە دەبێت بە پشوو.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە