spot_imgspot_img

خۆڵبارین و نمەباران دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ، کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لەسەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى و شەو و بەرەبەیانى زووى چوارشەممەدا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو- سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.

لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، و لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لەو ناوچانەدا.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 33 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی

سۆران: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە